هاتە گوڵشەن بۆ تەماشا جیلوەیی نازی نەزەر

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  698 مشاهده
هاتە گوڵشەن بۆ تەماشا جیلوەیی نازی نەزەر
کەوتە سەر ئاهەنگی بەزمی ڕوویی گوڵ سازی نەزەر
جیلوەی حوسنی لە هەر کوێ هاتە جەولان بۆ نیگاە
بۆ تەوافی کەوتە جونبوشش باڵی پەروازی نەزەر
دەرکی ئەسراری حەقیقەت زوو ئەکا لەم گوڵشەنە
بۆنیازی بولبول و هەم نازی گوڵ ڕازی نەزەر
بۆ غەزالی پڕ خەت و خاڵی جەماڵی دولبەرن
چاوەنۆری فرسەتی هەڵمەتییە شەهبازی نەزەر
هێندە سەییادە لە بۆ بەزمی تەماشای گوڵ ڕوخان
جونبوشی موژگانی ساکین قەتعە ئاوازی نەزەر
گەر لە خەڵوەت دوو بە دوو عوشرەت لەگەڵ یەکتر بکەن
حوسنی دایم مەیلی وایە بێتە دەمسازی نەزەر
کێ هەیە گەر لەم ڕمووزە تێ بگا خادیمتخلصچییە
غەیری مەوجی جیلوە کەس نابێ بە هەمرازی نەزەر