شوعلەی جەماڵی تۆ ڕووی تۆ گەر دەرکەوێ لە دوور
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
1123 مشاهده
شوعلەی جەماڵی ڕووی تۆ گەر دەرکەوێ لە دوور
تاریکی کولبەی میحنەتم پڕ دەبێ لە نوور
دڵ حازیرە لە مەوقیفی میقاتی حەزرەتت
تا خۆی ئەکا بە کۆهی زوخاڵ و وە یا بە نوور
سەرگەشە بووم لە جێی سەحرایی عیشقی تۆ
کەی دێتە پێشی مەددی نەزەر ئاگری دوور
باغی تەرەب دەمێکە وشکی خەزانی فیراقتە
لە سروەی بەهاری بەسەریا ئەکا عبوور
یونانیان لە چارەی دەردم کە عاجیزن
ئیمانیان لە لوتفی تۆ گەر بۆم ببن زهوور
دەستم کەوێ لە دەرگەهی عالی تۆ جێگەیێ
قەت نامەوێ بەهەشت و قسووروو لیقای حوور
زۆر خۆشە هیجری یار ئەگەر هیجری ئەو نەبێ
کەی جانفزایە هێندە لە بۆم لەززەتی حزوور؟
ئەی گوڵ بە حەققی نازکی بەرگی ڕووی خۆت
با عەندەلیب بێ دڵی شەیدا مەکە غروور
زاهید ئەگەر بە حۆروو بە قەسرە ئومێدەوار
مەیخانە قەسروو باغی منەو ڕووی یارە حوور
زاهید ئەڵێ کە تۆبە بکە خادیماتخلص لە عیشق
تۆبە ئەکەم لە هاونۆشینی ئینسانی بێ شعوور