لە گوڵشەن ناڕوێ سەرووی وەکوو ئەم سەرووی مەوزوونت
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
1378 مشاهده
لە گوڵشەن ناڕوێ سەرووی وەکوو ئەم سەرووی مەوزوونت
بە خوێنی عاشیقان ڕەنگینە لەعلی لێوی مەیگوونت
دڵم وەک مورغی وەحشی کەوتە قەیدی توڕڕەی زوڵفت
تەڵاشی چی ئەکەی ئەی دڵ مەحاڵە تازە بەربوونت
لە هەر کوێ شوعلەی خورشیدە سێبەر مەحووە لەم جێگە
کە تەشریف هاتنی دولبەر بووە مایەی تەلەف بوونت
لە ڕێگەی عیشقی ئەو شۆخە عەجایب مەست و دێوانەم
دڵا تاکەی ئـەکەی کۆشش؟ نەما عیلمی فلاتوونت
هەزارانی وەکو خادیمتخلص ئەسیر و کوشتەیی عیشقت
بە جارێ عالەمێ مەحبووسی بەندی داوی ئەفسوونت