لە من ناپرسێ جارێ ئەو بێڕەحمە چۆنە ئەحواڵت؟

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  668 مشاهده
لە من ناپرسێ جارێ ئەو بێڕەحمە چۆنە ئەحواڵت؟
قەدی ئەڵفم لە دەوری ڕووتە هەروەک ئەبرۆی داڵت
نەبی زامم بە یەک ناکەوتەوە وەک باڵی پەروانە
لە شەوقی شەمعی ڕووت و تیغی ئەبرۆت و لەبی ئاڵت
لە دەوری کەعبەیی ڕووتا فەریزەم بوو کە ماچی کەم
وەکو بەردی حەجەر نەسبە لە گۆشەی ڕوویی تۆ خاڵت
نەبوو تەئسیری جارێ ناڵە و ئاهی سەحەرگاهم
بە خەندە پێم دەڵێ چیتە؟ لە ناڵەی مانگ و هەم ساڵت
بە ئەوجی کیبریا پەرواز ئەکەی ئەی مورغی دڵ هەرگاە
دەسووتێنێ تەجەللای جەماڵی پەڕوو هەم باڵت
خەریدارم بە وەسڵی یار ئەگەر چی پێم بڵێ خادیمتخلص
لە بەیعا تۆ ئەبێ بیدەی بە سەرخۆشی سەر و ماڵت