بە تیری غەمزەی فەتتانی مەحبووب

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  684 مشاهده
بە تیری غەمزەی فەتتانی مەحبووب
دڵم سەد پارەیەو وێران و مەخرووب
کەهاتە مڵکی دڵ سوڵتانی عیشقی
بووە وەیرانە و پڕبوو لە ئاشووب
عەزیزی شاری دڵ ئەمڕۆ زەلیلە
بەجێ هات ئارەزوو ئاواتی مەتلووب
هەڵاتن بۆ سوپای موژگانی چاوت
بووە نەسرەت سوپای دڵ بوو بە مەغلووب
سەبا بۆنی هێناوە لە گێسووت
وەکو پیراهەنی یووسف بۆ یەعقووب
لە هیجرانا ئەکەی تۆ ئیمتیحانم
لە سەیرا کەی دڵی من بۆتە ئەیوب؟
ئەکەم سەربازی خادیمتخلص میسلی مەنسوور
بزانم کەی ئەگا تالیب بە مەقڵووب