شەو کە جۆشی ساند فوغانم وەک نەوایی عەندەلیب

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  873 مشاهده
شەو کە جۆشی ساند فوغانم وەک نەوایی عەندەلیب
هەروەکوو شەونم لە گوڵ ون بوو سەدایی عەندەلیب
تاری زوڵفی ڕشتەیی جازب بە سەر بۆ عاشقان
بۆنی گوڵ مەعلوومە زنجیرە لە پایی عەندەلیب
ئافەتی سەد هۆشە بەرقی جیلوەیی دیداری یار
ڕەنگی گوڵ خۆی بوو بە ئاگر بۆ بینایی عەندەلیب
سڕی عاشیق کێ ئەزانی هەرچی خۆی تێدا نەبێ؟
هەروەکوو فەهمی زوبانی موددەعایی عەندەلیب
خوێنی عاشیق بێ ڕیەت بوو بۆێ وا بێ باکە یار
کێ لە گوڵ ئەستێنێ ئەمڕۆ خونبەهایی عەندەلیب؟
پاسی نامووسی محەببەت ڕاگرە گەر عاشقی
حەیفە بنواری لە ڕووی گوڵ بێ ڕەزایی عەندەلیب
مەیلی هەر جنسێ ئەچێ بۆ جنسی خۆی بێ گوفتوگۆ
بووم بە هاوڕازی دڵ وهەم ئاشنایی عەندەلیب
عاجزی ڕێی مەتڵەبت بۆ تەی دەکا لەم وادییە
هەروەکو پەروازی باڵی نارەسایی عەندەلیب
ڕەوشەنی وەک شەمعە خادیمتخلص ئێستە بۆ ئەم گوڵشەنە
شوعلەیی ئاهی لەبەر گەرمی سەدایی عەندەلیب