ئەمشەو چە موژدەیێ بوو بۆ عاشیقانی هێنا
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
899 مشاهده
ئەمشەو چە موژدەیێ بوو بۆ عاشیقانی هێنا
بادی سەبا لە دولبەر ناو و نیشانی هێنا
ساقی کە هاتە مەجلیس بۆ بەزمی جەمعی ڕەندان
بۆ بەزمی بادە نۆشی پیری موغانی هێنا
لەم بەزمە شۆری مەعنا کڵپەی ئەساند لە هەرلا
ساقی شەرابی گێرا موتریب کەمانی هێنا
زاهید کە هاتە مەحفەل تەئسیری زەمزەمەی عەشق
تۆبەی ئەکرد لە زوهدا، نامەی ئەمانی هێنا
ئەسبابی زوهد و تەقوا کردی بە ڕەهنی بادە
بۆ فەیزی ساغری مەی حالەن ئیمانی هێنا
عاشق لە نیەتی دا عەیشی نیهانی دەست کەوت
بێ ئاو و بی نیشان بوو، ناو و نیشانی هێنا
ئاساری کسرەتی برد وەحدەت کە هاتە مەیدان
لەم ڕێگەوە ئەبینم کوفرە ئیمسانی هێنا
سروەی نەسیمە «خادیمە» موژدەی بەهار و هەم گوڵ
بۆ بولبولانی شەیدا سەد گولستانی هێنا