دڵ بە یادی چاوی مەستی مەیلی مەینۆشی دەکا
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
1078 مشاهده
دڵ بە یادی چاوی مەستی مەیلی مەینۆشی دەکا
حاڵی هوشیاری نەماوە ڕوو لە بێ هۆشی دەکا
سوبحی عیشقی پرتەویدا زوڵمەتی شەو تێپەڕی
جیلوەیی شەمعی خیرەدوا ڕوو لە خامۆشی دەکا
لەشکری غەم هێرشی بۆ قەلعەیی شادیم هێنا
دڵ لە خۆشی غەمگوساری مەشقی سەر خۆشی دەکا
دڵ لەبەر زوڵفی پەرێشانت پەرێشان بوو کە دی
وردە وردە وەک سەحابە مەیلی مەهپۆشی دەکا
هەر کەسێ جارێ کە چاوی کەوت بە چاوی مەستی تۆ
دائیما لەم مەیگەدە هەر مەیلی مەی نۆشی دەکا
لەم قوماری عیشقەدا ماڵ و سەرم دۆڕاندووە
مانیعە عەقڵم کە تازە بێوەژن کۆشی دەکا
شۆرشی شێتیم کەوا کەوتووەتە بازاروو سوقاق
پێکەنینم دێ بە عەقڵم تازە سڕپۆشی دەکا
بەندەگی پێ خۆشە خادیمتخلص نایەوێ ئازادی کەی
تا ئەبەد لەم دەرگەیە هەر حەلقە دەر گۆشی دەکا