کوردان کە جاران لە ئێران شا بوون

از کتاب:
دیوانی سەیفولقوزات
اثر:
صیف القضات (1876-1945)
 1 دقیقه  974 مشاهده
کوردان کە جاران لە ئێران شا بوون،
ئێستا ژێردەست و پەست و گەدا بوون
جێی ڕاو و سەیری کاری کوردان بوون
لە ڕەوەی کێوان نەڕەی شێران بوون
تا پێکەوە بوون هەموو برا بوون
کە لێک دابڕان، جەرگ بڕاو بوون
ئێستە یەک یەکیان لە خەو ڕا ڕابوون
کە ساحێب فیکر و تەگبیر و ڕا بوون
ئەمڕۆ بزانن کە بەشخوراوین
لە بورجی خۆمان وەدوور خراوین
تاکەی ژێردەستی و ئیتاعەت کێشی؟
لازمە بۆمە مەئال ئەندێشی