گوڵ لە یەک قەترەی تۆوە تێر ئاب
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
969 مشاهده
گوڵ لە یەک قەترەی تۆوە تێر ئاب
هەردوو عالەم کە پڕبووە لە گوڵاب
وەکو تۆ قەت نەبوو لە ڕووی زەوی
نەبوو هەرگیز لەعالەمی ئەسباب
سەبەبی چاکەبووی لە دوو عالەم
تۆ لە لایەن «مسبب الاسبابعربی»
شەونمی کوشتەی دوو لێوی تۆم
مەرحەبا ئافتابی عالەمتاب
ئەی لە ئەعجازی تۆ بە موسمی گوڵ
بووەتە گوڵدەستە دەستەی ئەحباب
کەسبی نوورت لە نووری مەولایە
چاوی ئەستیرە بۆ تووە پڕ ئاب
حەرفی سەودای عاشقانی تۆ
کەی دەگونجێ لە دەفتەر و لە کیتاب
نیسبەتی عاشیقان بەزاتی تۆ
وەکوو گوڵ عەتروبۆنی بە گوڵاب
دەوری حەدیس و زەمانی قیدەم
هەر دوو لەم بەحری نوورە وەک گرداب
دڵی ئەهلی نەزەر لە جیلوەی تۆ
هەر وەکوو مانگ و پڕتەوی مەهتاب
وەکو مووسا نەبوو لەتۆ ببیە
«لن ترانيعربی» لە دۆستەوە بە خیتاب
خادیمی ئاستانی عالی تۆم
لوتفی تۆم کافییە لە ڕۆژی حیساب