لە چاومدا پەیەندەرپەی هەزاران دەر هەزار ئەڕوا

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  826 مشاهده
لە چاومدا پەیەندەرپەی هەزاران دەر هەزار ئەڕوا
سروشکی ئاڵی گوڵ ڕەنگم وەکو تاوی بەهار ئەڕوا
ئەبارێ لوئلوئی لالە، لەبۆ نیساری ئەو باڵا
لە شیعرم گەوهەری واڵا قیتار ئەندەر قیتار ئەڕوا
لە چاوانم تکەی ئەسرین شەبیهی کۆمەڵی پەروین
بە یادی ماهی دڵ سەنگین هەمیشە وەک سەیار ئەڕوا
عەجەب ماوم لە ئەو باڵا چە خۆش هەڵسا لە دوو ساڵا
لە هەڵچوونا قەدی ڕەعنا وەکو سەرو چنار ئەڕوا
وەکو شەونم لە چاوانم لە هیجری ماهی تابانم
ئەڵێی لەعلی بەدئەفشانە لەبۆ ئیساری یار ئەڕوا
بە تەحویلاتی ئەم چەرخە مەچەرخە و خۆت مەڕەنجێنە
کە ئاڵۆگۆڕی هەر ساڵێ وەکوو پێرار و پار ئەڕوا