پێشەکیی جەمال محەممەد

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
جەمال محەممەد
 3 دقیقه  948 مشاهده

کاتێ نووسەرێک ئەیەوێت دیوانێک بە چاپکراوی بخاتە پێش چاوی بینەران ئەبێ بە شێوەیەک بێت کە جێی ڕەزامەندیان بێ و دوور لە نا مەوزووعی بێ. جگە لەوەش ئەبێ بە وردی بچێتە بنج و بناوانی بەرهەمەکەوە و باروو سرووشتی شاعرەکە فەرامۆش نەکا بۆ ئەوەی بگاتە سەچاوەی ئیلهامی شاعیرەکە. ئەم دیاردەیە لە ناو شاعیرە کوردەکاندا بە ئاشکرا دیارە، چ کلاسیکییەکان، چ نوێکان، لە هەمان کاتدا ژیانی سۆفیگەری بە گشتی لە کوردستاندا ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە درووست بوون و پێگەیاندنی شاعیران و ئەدیباندا. بەتایبەت ئەو شاعیرانەی کە پێوەندیان لەگەڵ شێخەکانی تەریقەتی نەقشبەندیدا هەبووە، کە مەڵبەندیان لە کوردستانی عێراقدا تەوێڵە وبیارە بووە. ئەوەی تۆزێ شارەزایی هەبێ لە ئەدەبی کلاسیکیدا شارەزایشی لە تەریقەکاندا هەیە. چونکە ئەم دوو شتە زۆر لە یەکترەوە نزیکن و بە بێ یەکتری نەژیاون، بە کورتی شێخەکانی تەوێڵە و بیارە سەرچاوەیەکی ڕوونی ئەم تەریقەن کە بە هۆی مەولانا خالیدی نەقشبەندییەوە هاتووەتە کوردستانی عێراقەوە لە پاش ئەوە ی چووە هیندستان و دوو ساڵ لای شێخ عەبدوڵڵای دەهلەوەی مایەوە وە بە گەڕانەوەی مەولانا بۆ عێراق تەریقەتی نەقشبەندی پەرەی سەند. لە دوای مەولانا خالید چەند زاتێکی ناودار بەدوای یەکا ئیتر شادیان کردەوە لەوانە:

١. شێخ عوسمانی تەوێڵە: ١٧٧٤-١٨٦٤

٢. شێخ بەهادین: ١٧٩١-١٨٧٢

٣. شێخ عومەری بیارە - زیاالدین: ١٨٣٩-١٩٠٠ - نازناوی شیعری فەوزی بووە

٤. شێخ نەجمەدین: ١٨٦٢ - ١٩١٨

٥. شێخ عەلادین: ١٨٥٤ - ١٩٥٠

شێخ عوسمانی دووەم - کە ئێستا لە ژیان دایە - وە دانیشتووی گوندی دووڕووە مەبەستم لە ناوبردنی ئەم زاتانە ئەوەیە شێخ ئەحمەدی شاکەلی خۆی پێوەندی بە شێخ عەلادینی بیارەو بووە وە سەرەتای شێعر وتنی ئەگەڕێتەوە بۆ بە هێما بوونی پەیوەندی لەگەڵ نەقشبەندییەکاندا. هەر وەک چۆن مەولەوی - شێخ عەبدوڕڕەحیمی تاوەگۆزی، سەرچاوەی ئیلهامی شێعری لە شێخ عوسمانی تەوێڵەوە بووە، شێخ محەممەدی مەحوی خەلیفەی شێخ بەهادینی کوڕی شێخ عوسمان بووە، شێخ ئەحمەدی شاکەلیش یەکێکە لەو سۆفییە بەرزانەی سەر بە نەوەکانی ئەم شێخانەیە کە سێخ عوسمانی بیارەیە.

هەر وەکو لەم دیوانەدا باسی چۆنیەتی پەیدابوونی پەیوەندی شێخ ئەحمەدم کردووە لەگەڵ شێخ عوسماندا ئەوەش لە سالی ١٩٤٧دا بووە لە ناوچەی کفری و شاکەل. ئیتر لەو کاتەوە ئیلهامی شیعری شێخ ئەحمەد ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو. خوێندنەوەی شیعرەکانی ئەم دیوانە هەموو ڕاستییەک ڕوون ئەکاتەوە. هەر وەک لەم دووبەیتەدا ئەوەمان بۆ ڕوون ئەبیتەوە:

خسوووس ساحێبی زەمینیە الکوبرا:
ئەتەم وەک عوسمان چرای دوو سەرا
پەروەردەی دەستی شاهی عوسمانم
من یادگاری دەستی ئەوانم