لە مەنتیقەی Cدا

از کتاب:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)
اثر:
محمدامین زکی بیگ (1880-1948)
 8 دقیقه  816 مشاهده

ئەم مەنتیقەیە بە تەواوی، وڵاتی شیمالی جەزیرەی دەوری خولەفای عەباسییە و کوردی ئەم وڵاتە چوار سنفە:

- سنفی ئەووەڵ: دوو بەشە، یەکێکی موحەققەق قسمەن لە زەمانی سوڵتان سەلیمی ئەووەڵدا لە دێرسیمەوە هاتۆتە ئێرە و لەگەڵ قەبائیلی عەرەب و ئەرمەنی و کوردی ئەوێ تێکەڵاو بووە و هەموویان تەمسیل کردوون. زستان لە دەشتانی جنووبی قەرەجەتاغدا، نیسان و مایس لە دەشتی ئەلجەزیرەدا و هاوینان لە دەوری دیاربەکرن.

بەشی دووەم، غەربی فورات کەوتووە و زۆری وەکوو دێرسیملی ڕافزین و لە دێرسیمەوە و لە وەقتی موعەییەندا مەئمووری مەزهەبییان بۆ دێ و ئیجرای ئایین ئەکەن و تەرزی تەلەبوسیان وەکوو خەڵکی ئەناتۆڵە.

- سنفی دووەم: ڕەنگە ئەسڵەن ئارامی بن و لەگەڵ ئەقوامی موختەلیفەی ئەو ناوەدا (کورد، ئێرانی، تورک، تاتار) ئیختلاتیان کردبێ. بەعزێ لە عەشائیری ئەم سنفە ئیسلام و بەعزێکیشی گاور (یەعقووبی)یە و بەعزێکیشی عەقائیدی عەجائیب و تێکەڵی هەیە. بە ئیعتیبارێکی عموومییەوە ئیشکەر، سەنعەتکار و ماهیرن، بەنایی ئەزانن، شەراب ئەکەن، شەڕانی و ڕقهەڵگرن. موبەشرینی نەسارا لەگەڵیان خەریکن. بەعزێکی گاوری قەبووڵ کردووە بەڵام عەدەدیان کەمە.

- سنفی سێیەم: بەشی زۆری یەزیدییە. قسمی یەزیدی سنجاری بە تەواوی کوردێکی خالسن، لە خسووس تەشکیلاتی تەبیعییەوە یەزیدیی سنجار تەبەقی وەکوو کوردی دەرسیمە، پرچیان ئەهێڵنەوە و ئەیهۆننەوە. پۆشتنیان وەکوو دراوسێیەکانیانە. بە گوێرەی قسەی خۆیان لە زەمانی تەیمووری لەنگدا هیجرەتیان کردۆتە ئێرە و لەو ئیعتیقادەدان کە مەزهەبی یەزیدی لە پێش ئەو تاریخەشدا هەر بووە.

- سنفی چوارەم: بەشی هەرە بێقیمەتی کوردە و ڕەنگە لەگەڵ ئەقوامی گەڕۆکی تردا زۆر تێکەڵ بووبێ. موحتەمەلە کە لە شیمالی گۆمی وانەوە بۆ ئێرە هاتبن.

ئەم مەنتیقەی Cیە، لە غەرب و جنووبی دیجلە، جنووبی خەتی دیاربەکر- مەلاتیە، تا بیرەجک دەوری فورات و لە شیمالی خەتی مووسڵ – بیرەجکدایە.

 

ناوی عەشیرەتعەدەدی ماڵیشکڵی ئیجتماعیمەوقع و ئەحواڵی
میللی٣٠ 

ئەمە وەکوو پشت‌ماڵەی جاف وەیا عاملەی والیی پشتکۆهـ پیاوی خسووسی ڕەئیسی میللین.

ئەو فرقانەی کە تابعی میللی بوون ئەمانەیە:

وانان: ٢٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

سیدان: ٤٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

کیران: ٥٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

دودویکانلی: ؟ ، گەڕۆکە.

خلەجان: ٧٠٠ ماڵە و گەڕۆکە.

کەلیش: عەشیرەتێکی گەڕۆکە.

مەندان: عەشیرەتێکی گەڕۆکە.

کومەرەش: ٣٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

شەرکیان: ٨٠ ماڵە و گەڕۆکە.

عەلکەوات: گەڕۆکە.

داشی: گەڕۆکە.

مەشکەنلی: گەڕۆکە.

کالندلان: گەڕۆکە.

حەسنەکان: ٢٦٠ ماڵە و گەڕۆکە.

خلەجاری: ٧٠٠ ماڵە و گەڕۆکە.

عەلیا: گەڕۆکە.

ئیسیادات: ٨٥ ماڵە و گەڕۆکە.

تەرکان: ٧٠٠ ماڵە و گەڕۆکە.

چوان: ٢١٠ ماڵە و گەڕۆکە.

سارتان: ٨٠ ماڵە و گەڕۆکە. لە نزیکی ڕەئسولعەین.

ئوسباخان: ٧٠ ماڵە و گەڕۆکە.

ماتەمیە: ٨٠٠ ماڵە و گەڕۆکە.

چەمی کان: ٢٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

بارکەوان: ١٥٠ ماڵە و گەڕۆکە.

چیاڕەش: ؟ گەڕۆکە.

زبروفکان: ٢٠٠٠ ماڵە و نیوە گەڕۆکە. لە قەرەجەتاغدایە.

تاغاشی: عەشیرەتێکی نیوە گەڕۆکی گەورەیە و لە شەرقی سیوەرکدایە.

بۆجاق: ؟ گەڕۆکە.

هۆشیان: ؟ گەڕۆکە.

بەسکی: ٨٠٠ ماڵە و ساکینە. ڕیوایەتێکی غەریب دەرحەق ئەم فرقەیە هەیە کە ئەسڵی یا ئینگلیز وەیا فرانسز بووە و ناوی قەدیمیان «سالارگان» بووە.

جاجی مانلی: ٥٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە.

کاسیایی: ٥٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە.

چقالی: ١٠٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە.

مەردیس: ١٠٠٠ ماڵێکە و ڕەنگە گەڕۆک بێ.

عەترکش: ؟ گەڕۆکە.

جان بەگ: ؟ ساکینە.

بەگلیان: ٥٠٠ ماڵێکە و ساکینە.

دەرجان: ٨٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە.

کائو: ٥٠٠٠ ماڵێکە و نیوە گەڕۆکە.

مولیکان: ٥٠٠ ماڵێکە، ؟

قەرەکیچ: ١٧٠٠ ماڵێکە. نیوە گەڕۆکە و لە نزیک سیوەرەکە. وەحشی و کێوییە و خراپەکارە. زۆریان زازایی قسە ئەکەن. لە بەینی دیاربەکر و تۆرعابدینیشدا کوردێکی زۆر هەیە کە بە زاهیری لە قەرەکیچن. ڕیوایەت ئەکرێ کە ئەم عەشیرەتە ئەسڵەن تورکمان بووە و لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە لە قەرەچەتاغدا ئیسکان کراون. ئەم نەقڵەش بە سەبەبی تەهجیری عەشائیری زیرکی، تیریکان و بەعزێ عەشائیری تری کورد بۆ غەربی ئەناتۆلی بووە. ئەم عەشیرەتە تورکمانە هێنرایە جێگەی ئەوان. لە دواییدا ئەم قەرەکیچە لەگەڵ کوردی ئەو ناوەدا ئیختلاتی کرد و زۆری پێ نەچوو تورکییان لە فکر چووەوە و بوونە عەشیرەتێکی کورد.

زازا؟ عەشیرەت نییە و لە قەزای سیوەرکدا لادێیین.
چاپکسان؟ لە سیوەرکدایە.
باران؟ لە سیوەرکدایە.
حەساران؟ لە سیوەرکدایە.
ئەبو تاهیر؟ ئەم عەشیرەتە ڕەنگە ئەسڵەن عەرەب بێ، بەڵام ئێستاکە بە کرمانجی قسە ئەکەن. لە قەزای سیوەرکدایە.
گیوران؟ سیوەرک.
ئەمرزان؟ سیوەرک.
چیچیە (کیکی وەیا کیکیە)١٢٠٠ عەشیرەتێکی نیوە گەڕۆکی زۆری کوردە. ئێستا لە دەوری قەرەچەتاغدایە. زستان ئەچێتە دێهاتانی کە لە دەوری چەمی جاگ‌جاگدایە. بە ڕیوایەتی خۆیان ئەمیرێکی عەباسییان بووە و لە دوای ئینقڕازی خیلافەت، نەتەوەی ئەو ئەمیرەیان بە ڕەئیسی خۆیان قەبووڵ کردووە. بە نەجابەت و ئەسالەت مەشهوورن. بە زراعەت مەشغووڵن.
داخۆری؟ عەشیرەتێکی پچووکە. لە شەرناخەوە هاتووە. لە جنووبی تۆرعابدیندان.
میرسنان؟  
سوورکێشلی٩٠٠ساکینەلە شەرقی دیاربەکرە. بە کرمانجی شەرقی قسە ئەکەن. ڕەنگە قۆڵێکی سوورچی بن.
تۆرعابدین؟ساکینە

لە تۆرعابدیندا بەعزێ عەشائیری موسوڵمان و یەزیدی و گاور هەیە لە خوارەوە تەفسیل کراوە:

میززیداخ: ٣٩٠ ماڵە کورد و موسوڵمانە.

ساور: ؟، موسڵمان و نەسرانی تێکەڵە.

مەحەلەمی: ٨٠٠ ماڵە. بە ڕیوایەتی خۆیان لە گاورییەوە بوونە موسوڵمان. عیرقێکی کورد و عەرەبە. بەعزێ ماڵی هێشتا لە گاوریدا ماوەتەوە.

هاروونە: ٧٥٠ ماڵە کوردە، ٩٠ ماڵێکی یەعقووبییە.

دڵ مامیکان: عەشیرەتێکی تۆرعابدینە و بە عەرەبیش قسە ئەکەن.

دوومانە: ١٨٠ ماڵە، موسوڵمان و گاوری تێکەڵە.

دوورکان: ١٢٠ ماڵە، موسوڵمان و یەزیدی تێکەڵە.

مومان: ٦٠٠ ماڵە، موسوڵمانە و بە کرمانجی قسە ئەکەن، ٩٠ ماڵی گاورە.

هاوارکا: ١٨٠٠ ماڵە و نیوەی موسوڵمان و نیوەی گاورە. بە کرمانجی قسە ئەکەن. ڕەنگە لەگەڵ هاوەری یەزیددا ڕابیتەیەکیان ببێ.

سەلاحان: ؟

گەرگەری: ٥٠٠ ماڵە، لە ڕەشماڵدان و بە زراعەت مەشغووڵن، بە کرمانجی قسە ئەکەن.

داسیکان: ٩٠٠ ماڵێکە، موسوڵمان و یەزیدی و گاورن. بە کرمانجی قسە ئەکەن.

عەلیان: ١٢٠٠ ماڵە، موسوڵمان و یەزیدی و گاوری تیایە. زمانیان کرمانجییە.

یەزیدی سنجار  

فرقەکانی ئەمەیە:

میرکان: ؟، ساکینە

ساموگا: ؟؟ لە نزیک سنجار لە ڕەشماڵدایە. ڕەنگە بە ناوی مەنتیقەکەیانەوە ناو نرابن.

بەیت ئەلخولنا: ؟، ساکینە.

حەبابە: ؟، ساکینە.

کیران: ؟، لە سنجاردا و لە ڕەشماڵدایە.

بەلەد: ؟، ساکینە و لە نزیک بەلەد سنجاردان.

بیکران: ؟، ساکینە و ڕەنگە قۆڵێکی «بیکران»ی دیاربەکر بێ.

مەندیکان: ٣٠٠ ماڵێکە و گەڕۆکە، لە بەینی تەلعەفەر و بەلەددایە و بەعزێکی موسوڵمانە.

عەللوش٢٠٠ بە عەرەبی قسە ئەکەن و ڕەئیسەکەیان کوردە. لە شەرقی حەڕاندان.
بەرازیە٩٠٠٠ 

قۆڵێکی عەشیرەتی بەریزانلی دەوری سرووچە. کۆمەڵێکی موتتەفیقی ئەم فرقانەیە:

کەی‌تکان: ٧٠٠ ماڵە.

شێخان: ٦٠٠ ماڵە.

ئەوکیان: ٧٠٠ ماڵە.

شەدادان: ٧٠٠ ماڵە.

ملی دونبوڵی: ٧٠٠ ماڵە.

مەعافان: ٧٠٠ ماڵە.

زروان: ٥٠٠ ماڵە.

پیجان: ٨٠٠ ماڵە.

قەرەکچان: ٥٠٠ ماڵە.

دنیان: ١٠٠٠ ماڵە.

میر: ١٠٠٠ ماڵە.

دیدان: ٣٠٠ ماڵە.

بە ڕیوایەتی خۆیان لە ساڵێکی گرانیدا لە تەڕەفی گۆمی ورمێوە هیجرەتیان کردووە. بەعزێکی تەمسیلی کردووە بە عەرەب و عەرەبی قسە ئەکا. بەشێکی گەڕۆک و بەشێکی ساکینە.