ڕاو و ڕێوی

از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  719 مشاهده
جوانی لاسار.. بیرتە جەژنەکەی تر هاتم
وتم گیانە.. ئەمە دنیا و مردنە
جەژنانەکەم... با ماچێ بێ لەو گەردنە
هەر ئەمەنە.. دەمم سووتا
ئیتر لێت کردم بە هەرا
وتت «چەند لە خۆی ڕازییە..
جەژنە یان جەژن نییە.. چش
جەژن حەقی ماچی چییە..!!
نەیخۆی تاڵە.. ماچت ئەوێ!
دەبیللاهی سوێت بێتەوە
دەستت بەر دەستم ناکەوێ..»
لەپڕ کاتێ بەخۆت زانی یەک دانە ماچی وام کردی
لە دوایییا.. وازم هێنا... کە چی تۆ وازت نەهانی
ئێستاش مەڵێ:
ئەم ڕاو و ڕێوییەی بۆ چییە و بۆ چی بیرم ئەخەیتەوە؟!
بەخوای جەژنەکەی ڕابردوو.. دنیاشم لێ کۆ کەیتەوە
ماچێکی کەم.. ئەوێتەوە.