٣٦٥ شەو-ڕۆژ
از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
769 مشاهده
ساڵێکە من کوژراوی تۆم.. عاشقی تۆم.. سووتاوی تۆم
بۆ نیگایەک لەو چاوانەت.. ساڵێ ڕێ بەدواتا ئەڕۆم
کە چی تۆی جوان.. تۆی خاتوو زین.. تۆی وەک لەیلم
جارێ شەنی سەرنجێکت نایەی لە خەرمانی مەیلم
کچێ خۆ ئاسمان ناڕووخێ.. کچێ خۆ ئاگر نابارێ
دە هیچ نەبێ تاقە جارێ... لە کەلی شەیتان وەرە خوارێ
ئاوڕێک لە ئێمەش بەرەوە... ساڵ کەم نییە.. بیرکەرەوە
دەیەک نیگامان تێ بگرە... چی ئەقەومێ.. گوایە کفرە؟!
ساڵێکە من کوژراوی تۆم.. عاشقی تۆم.. سووتاوی تۆم
هەر کە چاوم پێت ئەکەوێ.. لەخۆشییا قەستمە بتخۆم.