پەنجایەم: سرپە
از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
684 مشاهده
ئەو ساتانەی
کە پێم دەگەی
ئەی نەشمیلەی نەناسراوی
سەرەڕێگا
بە نازی دوودڵی و شەرم
چەپک چەپک
پرشنگی نازدار و نەرم.
دەخنیە باوەشی نیگام
منی شەیداش
هەر بەدەم وێڵی ڕێمەوە
ون و سەرسام
بەو داخی نەناسراوییەت
دەتلێمەوە
وەک سرپەیەک..
هێواش هێواش
لە هەنگاوی ڕێبوارە بێباکەکانی
دەور و پشتما.. دەتوێمەوە
دەتوێمەوە
دەتوێمەوە
کە پێم دەگەی
ئەی نەشمیلەی نەناسراوی
سەرەڕێگا
بە نازی دوودڵی و شەرم
چەپک چەپک
پرشنگی نازدار و نەرم.
دەخنیە باوەشی نیگام
منی شەیداش
هەر بەدەم وێڵی ڕێمەوە
ون و سەرسام
بەو داخی نەناسراوییەت
دەتلێمەوە
وەک سرپەیەک..
هێواش هێواش
لە هەنگاوی ڕێبوارە بێباکەکانی
دەور و پشتما.. دەتوێمەوە
دەتوێمەوە
دەتوێمەوە
ئەم شیعرەشم بە چاپکراوی بۆ هات لە گۆڤارێک بڕرابوو یان «بەیان»بوو، یان «ڕۆشنبیری نوێ».. بە مێژووی 11 / 10 / 1974