فرمێسکی هەژارێک

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 2 دقیقه  2256 مشاهده
ساڵی ١٩٥٧ وەک لە پێشەکیدا گوتم بەرەو مۆسکۆ چووم، هێندێک لە برادەرانی عێراقی و سووری نەیانهێشت و لەچیکوسلۆفاکیاوە دەریان کردم. مانگێک لە ئەڵمانیادا سەرگەردان خولامەوە. ڕۆژێک لە سەر چۆمی [ڕاین] غوربەتیم هەستابوو، ئەم شیعرانەم هۆندەوە:
لەسەر چۆمی ڕاینمکان لە ڕۆژگارێ جارێ
تکا ئەشکی ئاوارە کوردێ، هەژارێ
بەسەریا خوڕی: کوێندەریی ئەی تکەی سوێر
ئەتۆ و ئێرە چی دەنکە فرمێسکی بێ خێر؟
وتی: ئاوی چاوی کوڕی کوردستانم
لە دەجلەمکان و فوراتمکانڕایە ناو و نیشانم
لە زێڕینەڕوودمکان و تەتاهۆمکان سەلامێ
لە بەژنت لە چلچەشمەمکان پێمە پەیامێ
لەسەرخۆ بە ئەی ڕاینی شۆخ و شیرین
شتێک بووین ئەمەش گەرچی ئێستا ئەسیرین
هەچەند دیل و بێچارەشە نیشتمانم
ببەخشە لە جێی تۆی بە خۆشتر دەزانم
چ کەڵوەمکان و چ سیروانمکان و ئاوێژەڕۆمکانیە
بە دیمەن هەمووی شۆخ و شەنگتر لە تۆیە
ئەگەر لادەچێ ئەم تەمەی نەگبەتیمان
بە خاوەن دەبێ کێو و چۆم و زەویمان
لە دڕکی نەیاران بژارێکی دەکرێ
هەزارانی وەک تۆ لە شاباشی دەدرێ
بەڵێ ئاوی چاوم لە دڵ هەڵکزاوم
لەڕێی سەربەخۆبوونی کوردان ڕژاوم
وتی ڕاینمکان: ئەی تیشک و هێزی دڵی من
وەرە باوەشم بتبەمە بەحری بێ بن
بە هاوار و دادت موحیت بشڵەژێنە
لە چەپگەردی گەردوون بەشی کورد بسێنە