سی و حەوتەم: سێ چوارین

از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  485 مشاهده
1
یەکێک مارکسشخص، یەکێک وجوودی
یەکێکیش ویڵسنشخص دەکا بە خودی
قومێک مەی بخۆ، یەک دڵت هەیە
هەر کاتێک مردن، کە بردی، بردی
2
زانایانی بیست، قوربانی ئەوەتان
کە مانگیشیان گرت، ڤێتناممکانیان سووتان
ساقی تۆی مانگم، داوێنت دەگرم
مانگی ئاسمانیش موبارەک بەوان
3
خەم شانەیەکە، هینی دانایە
ژیان وەک پرچی ئاڵۆسکاو وایە
گەر بە پەنجەش بێ، مەست دای دەهێنێ
دانا، بە شانەش، هەر بۆی دانایە
ئەم چوارینانە زۆر بوون، هی سەرەتای شیعردانانمە، کاتی خەریکبوونم بە خەیامەوە، بەڵام چەندم کرد دەستم نەکەوتنەوە.