سی و حەوتەم: سێ چوارین

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  483 بینین
1
یەکێک مارکسکەس، یەکێک وجوودی
یەکێکیش ویڵسنکەس دەکا بە خودی
قومێک مەی بخۆ، یەک دڵت هەیە
هەر کاتێک مردن، کە بردی، بردی
2
زانایانی بیست، قوربانی ئەوەتان
کە مانگیشیان گرت، ڤێتنامشوێنیان سووتان
ساقی تۆی مانگم، داوێنت دەگرم
مانگی ئاسمانیش موبارەک بەوان
3
خەم شانەیەکە، هینی دانایە
ژیان وەک پرچی ئاڵۆسکاو وایە
گەر بە پەنجەش بێ، مەست دای دەهێنێ
دانا، بە شانەش، هەر بۆی دانایە
ئەم چوارینانە زۆر بوون، هی سەرەتای شیعردانانمە، کاتی خەریکبوونم بە خەیامەوە، بەڵام چەندم کرد دەستم نەکەوتنەوە.