سی و شەشەم: ئەسمەر

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  779 بینین
دڵم، بۆ تۆ، بریندارێکە، خەتەر
شێتی تۆ بووم، ئەسمەر
دڵم، بۆ تۆ، بریندارێکە، خەتەر
***
خۆ، من، لە تۆ بەولاوە نیمە
دڵبەر
تەنیا، پەیمانم بەتۆ داوە
بەتەنیا
هەر بۆ تۆم
هەر تۆی
شێتی تۆ بووم ئەسمەر
***
شێت بووم بۆ ئەو دوو چاوە مەستە
جارێ
ڕەحمێ بکە، بەم، دڵە خەستە
بێ لە تۆ
کێم هەیە
هەر تۆی
شێتی تۆ بووم ئەسمەر
***
دنیا دوو سێ ڕۆژێکە تەنیا
چاوم
شادی لە چاوتا بەدی ئەکا
نابینێ
کەسی تر
هەر تۆی
شێتی تۆ بووم ئەسمەر
***
دڵم، بۆ تۆ، بریندارێکە، خەتەر
شێتی تۆ بووم ئەسمەر
شێتی تۆ بووم ئەسمەر
ئەم شیعرە ئاوازێکی تایبەت دەیگرێتە ئەستۆ، چونکە هەموو کۆپلەکانی هەنگاو بە هەنگاو یەک ئاهەنگ دەیانگرێتە خۆ.