سی و پێنجەم: گەردوونی من
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
754 بینین
تۆ گەردوونی خۆری گیانمی
تا یەک مرۆڤ چەوساوە بێ
ئەم گیانەم بۆ هەرکوێ بچێ
دەگەڕێتەوە باوەشت!
لە باوەشت دەرباز دەبێ
هەر کە ئاسۆیەک دەبینێ
دەگەڕێتەوە باوەشت!
خۆری گیانم، چارەنووسی ژیانتە
ئەی گەردوونی خۆری گیانم
دوابەندەرم: چاوەکانتە!
تا یەک مرۆڤ چەوساوە بێ
ئەم گیانەم بۆ هەرکوێ بچێ
دەگەڕێتەوە باوەشت!
***
گیانم ماڵئاوایی دەکالە باوەشت دەرباز دەبێ
هەر کە ئاسۆیەک دەبینێ
دەگەڕێتەوە باوەشت!
***
ئەی گەردوونی سەفەری هەموو ژیانمخۆری گیانم، چارەنووسی ژیانتە
ئەی گەردوونی خۆری گیانم
دوابەندەرم: چاوەکانتە!