بیست و سێیەم: لاسار
از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
819 مشاهده
شاژنەکەی نازدارەکەم
شاشۆخەکەی گوڵزارەکەم
مەیلی نازی خۆشەویستیت
ساوایەکە چەقاوەسوو
خۆی لە دڵ ئەکا بەنووستوو
هەتاوەکو فریشتەی شەو
شاری خامۆش
ئەگرێتە کۆش
ئەوسا دێتە گیان و ناخم
پەپوولەی خەو ئەتۆرێنێ
لە ناو پێخەفی نووستنا
بەئاشکرا
چنگی لە دڵم گیر ئەکا
ئەمدیو و ئەودیوم پێ ئەکا
پێخەفەکەم لێ شێت ئەکا
چی لێ بکەم!
چارم چییە؟!
ئەگریەت و ئەمگریەنێ
خەو لە چاوم ئەتارێنێ
هەر کاتێکیش کە هیلاک بوو
وڕک ئەگرێ
لە قووڵایی چاوما بنوێ
بەڵام تەنیا بۆ ساتێ
هەر کاتێک چاوم چووە خەو
ئەو مناڵە گیان بێدارە
ئەو خەو نەزانە لاسارە
بیانوو ئەگرێ
ئەبێ چیڕۆکی بۆ بکرێ
گوێم لێ ئەگرێ و بەئاگایە
هەتاوەکو تیشکی بەیان
ئەیدا
لە دڵی
هەردووکمان.
شاشۆخەکەی گوڵزارەکەم
مەیلی نازی خۆشەویستیت
ساوایەکە چەقاوەسوو
خۆی لە دڵ ئەکا بەنووستوو
هەتاوەکو فریشتەی شەو
شاری خامۆش
ئەگرێتە کۆش
ئەوسا دێتە گیان و ناخم
پەپوولەی خەو ئەتۆرێنێ
لە ناو پێخەفی نووستنا
بەئاشکرا
چنگی لە دڵم گیر ئەکا
ئەمدیو و ئەودیوم پێ ئەکا
پێخەفەکەم لێ شێت ئەکا
چی لێ بکەم!
چارم چییە؟!
ئەگریەت و ئەمگریەنێ
خەو لە چاوم ئەتارێنێ
هەر کاتێکیش کە هیلاک بوو
وڕک ئەگرێ
لە قووڵایی چاوما بنوێ
بەڵام تەنیا بۆ ساتێ
هەر کاتێک چاوم چووە خەو
ئەو مناڵە گیان بێدارە
ئەو خەو نەزانە لاسارە
بیانوو ئەگرێ
ئەبێ چیڕۆکی بۆ بکرێ
گوێم لێ ئەگرێ و بەئاگایە
هەتاوەکو تیشکی بەیان
ئەیدا
لە دڵی
هەردووکمان.