بیست و یەکەم: نەتۆراوم
از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
770 مشاهده
خۆشەویستیت
مەیلی جوانی و دڵپەرستیت
لە دڵمایە
لە ناخمایە
بووە بەڕەنگ
لە چاومایە
چۆن ڕەنگی چاوم بگۆڕم؟!
چۆن ڕاست ئەکەم، گەر بتۆرم!
پێکەنین و گریانمە
چۆن باوەڕ ئەکەی بمێنم
گەر بێتو وازت لێ بێنم!
بە «دەم» بشڵێم ئەتڕەنجێنم
وەک مناڵیش بتگرێنم
ئینجا وازت لێ ناهێنم
چەقی ڕێگەکەت لێ ئەگرم
هەزار بیانووت پێ ئەگرم
بەڵکو تێ بگەی لە چاوم
چاو پێت بڵێ: نەتۆراوم
لەگەڵ دڵتا وەک خۆم ماوم
چاوەڕوانم ببەی ناوم
تا وەک کۆرپەیەکی ساوا
خۆم بخەمە کۆشی هیوا
بڵێم: هەرچی بوو، با، بڕوا
بە زمانم، نەکەی بڕوا
کە تێپەڕین لەم ژیانەی
من دووربم، تیا، لە بەزەیی
دوور لە هەستی خۆشەویستی
دوور لە سۆزی دڵپەرستی
مەیلی جوانی و دڵپەرستیت
لە دڵمایە
لە ناخمایە
بووە بەڕەنگ
لە چاومایە
چۆن ڕەنگی چاوم بگۆڕم؟!
چۆن ڕاست ئەکەم، گەر بتۆرم!
***
خۆشەویستیت ژیانمەپێکەنین و گریانمە
چۆن باوەڕ ئەکەی بمێنم
گەر بێتو وازت لێ بێنم!
***
لێشت دووربم نەتدوێنمبە «دەم» بشڵێم ئەتڕەنجێنم
وەک مناڵیش بتگرێنم
ئینجا وازت لێ ناهێنم
***
تەنیا لەبەر یەک تەماشاچەقی ڕێگەکەت لێ ئەگرم
هەزار بیانووت پێ ئەگرم
بەڵکو تێ بگەی لە چاوم
چاو پێت بڵێ: نەتۆراوم
لەگەڵ دڵتا وەک خۆم ماوم
چاوەڕوانم ببەی ناوم
تا وەک کۆرپەیەکی ساوا
خۆم بخەمە کۆشی هیوا
بڵێم: هەرچی بوو، با، بڕوا
بە زمانم، نەکەی بڕوا
***
بێ بایەخن ئەو ڕۆژانەیکە تێپەڕین لەم ژیانەی
من دووربم، تیا، لە بەزەیی
دوور لە هەستی خۆشەویستی
دوور لە سۆزی دڵپەرستی