شەشەم: با ئەم ڕێیە تەواو نەکەین

از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  875 مشاهده
ڕاست بڵێ بۆ، شەرم ئەکەی تۆ،
بەرامبەر من؟!
بەوە ناڵێم، خۆشی ئەوێم
جوانە و شەرمن.
- تۆ ئازادیت، بۆ من شادیت
تۆی تاکە یار
- دڵ بەکوڵە، نەو هی گوڵە
گیانی نازدار
لەو قەوانە، بێ کەڵکانە
گەلێکمان وت
هەموو کۆن بوون، وا لەناوچوون
گیان نەبزووت!
بەسە درۆ، وەکو پشکۆ
داخم ئەکا
جوانی گوڵم، شادی دڵم
لە ناو ئەبا
هەردووک ئەمڕۆ، پەردەی درۆ
فڕێ ئەدەین
با هەردووکمان، لەگەڵ دڵمان
لە یەک بگەین