پەروەردە
از کتاب:
خەونی سەما دژەکان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
2 دقیقه
992 مشاهده
سەرم بنێرە ناو مشتی ئەم ڕەشەبا مانگرتووە
بەڵکو هەرچی خەمی تیایە، بیتەکێنێ.
چاوم بدەرە بەر لێزمەی ئەم بارانە شێتگیربووە
بەڵکو هەرچی ئەشکی تیایە بیشواتەوە.
لووتم بخەرە ناو گەرووی ئەم گەردەلوولی دووکەڵە
بێ بەزەیییە
بەڵکو هەرچی بۆنی تاڵە، ڕاپێچی کا
گوێم بئاخنە بە شریخەی ئەم برووسکە ژان گرتووە
بەڵکو هەرچی ناڵەی تیایە، کوت کوتی کا.
زمانم بسوو لە شەختەی ئەم زریانە بەڕەڵایە
بەڵکو هەرچی تفتی تیایە، پاماڵی کا
ئەوسا منی شاعیری خەو لێ هەراسان
بەبێ: خەم و ئەشک و بۆی تاڵ و ناڵەو تفتی
لەم ژیانە گەرمەی ئێستام، سارد دەبمەوە و ئارام دەگرم
دەبمە بووکەشووشەیەکی جوان و چاوڕەش
لە جامخانەی کۆگایەکی شانزیلیزێ
وەلێ ئەوساش، هەر دڵنیام، لە جامخانەی بلوورەوە
چاوی شووشەییم دەگێڕم، بۆ کوردێکی چەواشەڕێ.
لە برایەکی خۆی بچم و لە خۆی ببوورێ و دڵی بێ
بە پارەی دزراوی «کۆشکی تەلەفۆن»ێکی سەرەڕێ
سەودام بکات و بمکڕێ
وەلێ بڕوا بکەم: نایکا
چونکە تەلیسمی بەتاڵی -ئەم سەردەمەی- بیرکردنەوەی
سەرانسەری
چونکە ڕژێمی سەرمایە و دەربەدەری
چونکە لە ئەرک ڕاکردوویی و
قووڵ نەڕوانینی ڕووبەری
وەها پەروەردەی کردووە
تاک و تەنیا بۆ خۆی بگری