لە ئێستاوە
از کتاب:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        اثر:
                دلشاد مریوانی (1947-1989)
        
             1 دقیقه
             1284 مشاهده
        
        
    
                قوربانی چاوەکانت بم
لە ئێستاوە
وەک دوو زەریای،
پانوبەرین
گەمەی خەمی
گشت جیهانیان
تیا وەستاوە
کچە شیرینەکەی بابە
لە ئێستاوە
لە دەروازەی ژیانتا
هەزارەها مۆتەکەی،
قەبە و ناشرین
ڕاوەستاوە
کەچی ڕووباری ژینی تۆ
نەوەستاوە.
لە ئێستاوە
پێشمەرگەیەکی بەرگری
دڕندە چەکدارەکانی
کووچەکانی سلێمانی
کە دەبینی
تەعیان دەکەی.
قوربانی دەستوپەنجەت بم
قوربانی دەمی ئەوەش بم
کە وشەی «تەع»ی
داهانی.
			
            
        لە ئێستاوە
وەک دوو زەریای،
پانوبەرین
گەمەی خەمی
گشت جیهانیان
تیا وەستاوە
کچە شیرینەکەی بابە
لە ئێستاوە
لە دەروازەی ژیانتا
هەزارەها مۆتەکەی،
قەبە و ناشرین
ڕاوەستاوە
کەچی ڕووباری ژینی تۆ
نەوەستاوە.
لە ئێستاوە
پێشمەرگەیەکی بەرگری
دڕندە چەکدارەکانی
کووچەکانی سلێمانی
کە دەبینی
تەعیان دەکەی.
قوربانی دەستوپەنجەت بم
قوربانی دەمی ئەوەش بم
کە وشەی «تەع»ی
داهانی.