شیلانی سنە
از کتاب:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
942 مشاهده
بۆ بەرگرییە پاڵەوانانەکەی شاری سنەی پڕداستان،
سنەی خۆڕاگری خاوەن شیلانەها
دایکی شیلان:
دوو پرچی بەردابووەوە
باوکیشی جووتێک سمێڵ و
شیلانیش جووتێک ڕوومەتی خەپەی
گۆشتن
قاپە ماستەکەی بەردەمی
«جامی تەراش»ی هەفتانەی باوکەکەی بوو
دەستی تەتەڵەی دەکرد و
لە دەم و لووتی هەڵدەسوو
دوو خوشکەکەی
بەدەم «بەساقە» و «بەقوربانە»وە
بۆ دەم و پلی ماستاوی
دەتریقانەوە.
لە ناکاودا
تریقەکان
تێکەڵ بە هاڕەی بۆمبا بوون
خانووەکە و
چی تێیدا بوون
وەکو مەرگ
ڕەش داگیرسان
بەڵام ماستی
دەم و پلە نەرمۆڵەکەی
گوڵە شیلان
هەر سپی بوو
وەکو هیوا
وەکو ئاشتی
وەکو ژیان.
سنەی خۆڕاگری خاوەن شیلانەها
دایکی شیلان:
دوو پرچی بەردابووەوە
باوکیشی جووتێک سمێڵ و
شیلانیش جووتێک ڕوومەتی خەپەی
گۆشتن
قاپە ماستەکەی بەردەمی
«جامی تەراش»ی هەفتانەی باوکەکەی بوو
دەستی تەتەڵەی دەکرد و
لە دەم و لووتی هەڵدەسوو
دوو خوشکەکەی
بەدەم «بەساقە» و «بەقوربانە»وە
بۆ دەم و پلی ماستاوی
دەتریقانەوە.
لە ناکاودا
تریقەکان
تێکەڵ بە هاڕەی بۆمبا بوون
خانووەکە و
چی تێیدا بوون
وەکو مەرگ
ڕەش داگیرسان
بەڵام ماستی
دەم و پلە نەرمۆڵەکەی
گوڵە شیلان
هەر سپی بوو
وەکو هیوا
وەکو ئاشتی
وەکو ژیان.