مۆنۆپۆڵی خەم

از کتاب:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  856 مشاهده
بازرگانە عەوداڵەکان
ڕوح بەردە گیان سەهۆڵەکان
لە پیشانگەی هەڵوێستەکان
خەم دەفرۆشن
***
من خەم دەکڕم
هەر بێ بەشێک بڵێ: هەمە
با بێتە لام
دڵم مۆنۆپۆڵی خەمە
خەم هاوڕێمە و مامە خەمە
شاگردمە
***
بە پلوسکی خەمدا، دەڕۆم
بە هەنسکی خەم، خۆم دەشۆم
نانی بێداری خەم دەخۆم
لە کەلاوەی خەمدا، بووم-م
من بۆ پوولی خەم، ئەلبووم-م
خەمی هەمووتان دەنۆشم
بەڵام لە بازاڕی گیانما
جگە لە «هەڵمەت» و «هیوا»
هیچی ترتان پێ نافرۆشم.