گمە و کوشتن

از کتاب:
ئێمەیش لە خۆشەویستی دەزانین
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  661 مشاهده
پاڵکەوتبوو
گوێی لە گمەی کۆترەکانی ژوورەکەی بوو
خەوی لێکەوت..
ژوورە ساردە بێ ژنەکەی گەرم داهات
لە ناو قوتووی لانەکەدا بوو بە کۆتر
هەستی
بە کڕەکڕی چڕنووکی پشیلە کرد
داچڵەکی
گوێی لە ڕیزێک تەقوهووڕ بوو
لووتی پڕ بوو لە بۆن بارووت سنگی تەڕ بوو
هەستی کرد خەوی دێتەوە
بەرەبەیان
کە هەڵنەسا
کۆترەکان هاتنە لایەوە
وەکو جاران
مشتی پڕ نەبوو لە گەنم
چەند قاوغە فیشەکێک لەلای
دەستەکانییەوە ڕژابوون
لەبەر دەنووکی کۆترەکان
وردە کا بوون.