فەرهەنگی ئەندێشە
از کتاب:
ببن بە تیشک
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
812 مشاهده
ئەی تیشکی خۆر
بە پەنجەرەی زامەکانما
بە پەساپۆرتی ژانما.. ڕاببوورە
پرچی «ئایشێ و فاتمە»کەی من
ڕەنگی سوورە
ئێمە کەممان دەگەینەجێ.. ڕێگە دوورە
هەنسکی ڕێ.. بێ سنوورە
بەڵام ڕێبواری ئەم ڕێیە ڕووی سوورە و
هەر ڕەنگی سوورە
پەپوولەی گشت زامەکانتان
لە نێرگزی شیعرەکانم - مارە دەکەم
بە فەرهەنگی ئەندێشەکەم
بۆ ئەندێشەی ئێوە دەدوێم
بە پەنجەرەی زامەکانما
بە پەساپۆرتی ژانما.. ڕاببوورە
پرچی «ئایشێ و فاتمە»کەی من
ڕەنگی سوورە
***
ئەی لاوازە ڕەنگ زەردەکانئێمە کەممان دەگەینەجێ.. ڕێگە دوورە
هەنسکی ڕێ.. بێ سنوورە
بەڵام ڕێبواری ئەم ڕێیە ڕووی سوورە و
هەر ڕەنگی سوورە
***
ڕووسوورەکانپەپوولەی گشت زامەکانتان
لە نێرگزی شیعرەکانم - مارە دەکەم
بە فەرهەنگی ئەندێشەکەم
بۆ ئەندێشەی ئێوە دەدوێم