لەو دەمەی پرشنگی خۆرێ لە مەشریقی وانەوە

از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
 2 دقیقه  864 مشاهده
لەو دەمەی پرشنگی خۆرێ لە مەشریقی «وان»ەوە
خۆی گرێ داوە بە جیلوەی کێوی هەورامانەوە
ئەم ووڵاتی شارەزوورە پڕ لە عیشوەی حەق بووە
زمزەمەی میللیەتی خستۆتە ناو کوردانەوە
یارەبی دوعام وەهایە ئەو عالی قەدرو و هیممەتە
هەر بە دوری خەی لە فیتنە و بەڵای ناگەهانەوە
ئەسپی تۆڕی شەوکەتی یەخسیری تورکان قەد نەبێ
گیرۆدەی نەکەی بە دەوای وەیشومەی دەورانەوە
ئەو سوپەهسالاری عەسرە بارانی فەزڵ و کەرەم
داببارێنێ بەسەریا لە عەرشی ڕەحمانەوە
پالەوانێکە لە عەرسەی میللیەتدا بێ نەزیر
وەک تەبیب وایە بە خەمی دەوای زامانمانەوە
ڕۆژ و شەو خەڵک هانئەدا بۆ ئیتحاد و ئینقلاب
ئەو لەسەر مەسلەکی پاکی شێخەکەی پیرانەوە
هەر ئەڵێ و هاوار ئەکا قەومییەت لە بیر مەکەن
دەست بە قووەت پشت بەخوا بکەونە جەولانەوە
بێنە مەیدان یەکگرن بۆ دەفعی دەردی وەتەن
گەردی ئەم خاکە بکەن بە سورمەی چاوانەوە
هەر بەیەکگرتن دەبێ ئیستقلالی مەملەکەت
هەر بە یەکگرتن تورەققی دێتە ناو ناوانەوە
ڕیشەکەن کەن خاری دەعوا ماری نیفاق قڕبکەن
غولی جەهالەت بە نەفرەت توڕدەنە زیندانەوە
بەسیە ناتیقتخلص مەدحی شێخ بەم شێوەی تۆ ناکرێ
هەر بڵێ خوا حیفزی کاتن لە چەشمی بەدانەوە