عصبة الأمم بەنیازە بسڕێتەوە هەر ناوی کورد
پێنج خشتەکی لەسەر بەیتە شعری شێخ سەلامی عەزەبانی
از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
1 دقیقه
890 مشاهده
«عصبة الأمماعلام» بەنیازە بسڕێتەوە هەر ناوی کورد
نەهێڵێ لە ژێری هەورا بێتەدەر هەتاوی کورد
نایەوێ بدرێتەوە هەرگیز حەقی فەوتاوی کورد
«ئێشی سەختە گل ئەکا هەر دوو گلێنەی چاوی کورد
دەردی بێدەرمانە دەردی قەومی لێقەوماوی کورد»
کورد لە دەستی حەقی خوراوی شیوەن و زاری ئەکا
بۆ گەیشتن بە عەدالەت دایم غەمخواری ئەکا
گوڵی سەربەستی ئەوێ ئەو حەواڵەی خاری ئەکا
«هەرکەسێ هەڵسێ بە خوێنی ناحەقی یاری ئەکا
کەس نییە ڕەحمێ بکا ئەمڕۆ بە دوو داماوی کورد»