تاوی داوە ئەسپی غیرەت شێرەکەی ژیانی کورد
از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
2 دقیقه
1253 مشاهده
تاوی داوە ئەسپی غیرەت شێرەکەی ژیانی کورد
تا بکا عیلاجی دەردی بەسۆ و بێ ئامانی کورد
«ڕۆستەم» ئاسا جەنگی «زاڵ»ی «عصبة الأمماعلام» دەکا
بۆ ئەوەی بیکا بە جەژن ماتەم و گریانی کورد
عومری نەوەجەوانی خۆی سەرفی ڕێگەی حەق ئەکات
تا بدا ڕەونەق بە سککەی بێ ڕەواجی مانی کورد
تاجی شاهی خستە ژێر پێ بۆ تورەققی میللەتی
تا جادەی ئاسن بگاتە شاخی هەورامانی کورد
ڕۆح و سامانم فیدای هیممەتی عالیت ببێ
ئەی تاقە خەمخۆری ئێمە شیعرت سەناخوانی کورد
«ذي النورین»ێکی بە خامە و تفەنگت خزمەت
ئەمەیە ئەسڵ و ئەساسی ڕەویەی پاڵەوانی کورد
بێگومانم بەر ئەدا دەرختی ئامالی تۆ
چون بە حەق گەرەکتە بیکەی خزمەتی بوستانی کورد
ئەو کەسە مووبێ لە پەنجەی چاوی نووری لێ بڕی
وا کە نادا گوێ بە نەغمەی ئەو هەزاردەستانی کورد
مانگەشەو و سەگوەڕین في المثل تۆیت و گەنەڵ
ئەم بۆ دوژمن کلک لە ناوگەڵ تۆیش مەهی ئاسمانی کورد
تۆ نایگۆڕییەوە بە ماڵی دنیا نەفعی میللەتت
ئەم فرۆشتویە شکۆهی خۆی بە دوژمنانی کورد
باسی تۆ وەختێ کە دێتە سەر زار و خەڵکی هەموو
بە ئەم شمری شەڕ ئەڵێن و بە تۆ شامیرانی کورد
ئەحمەدی موختاری ئێمەش ڕێیەکی گرتۆتە بەر
تا یەکی خا شاری وان و سنە و سلێمانی کورد
هەوڵ ئەدا ئەم میللەتە مەزڵوومە سەر خا وەکوو
ئەییامێ پێش ئێستە کردیان حاکمی بابانی کورد
دەست بە باڵییەوە خودایە بگری و عومری پێ بدەی
تا بە چاوی خۆی ببینێ ڕۆژی درەخشانی کورد
دوعای خێری بۆ بکە ڕۆژ و شەو ناتیقتخلص بڵێ
خوا بیپارێزێ لە چاوی بەدی حەسوودانی کورد