نیگارم وەختێ نیقابی لا ئەدا

از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
 1 دقیقه  697 مشاهده
نیگارم وەختێ نیقابی لا ئەدا
نەشتەری غەمزە لە جەرگم ڕا ئەدا
ئەڵێ بۆ چی نابەخشی ڕۆحت بە من ؟
بەو سوئالە دەرسی عیشقم دا ئەدا
بێموو نییە تەشییەکەی دەستی ئەو
تاڵ بە تاڵ ڕیشاڵی دڵم با ئەدا
تەختی سینەی زەڕنیگاری خواییە
هەزار تەعنە لە باڵینی شا ئەدا
چاوی نێرگز دەمی خونچە گوڵ ڕوخە
چینی پرچی بۆنی بەڕەزا ئەدا
ئەڵیم سەرم بکەمە بەردەبازت
مەکربازە جوابی «نا» ئەدا
ناز ئەکات و ئەمکوژێت و ئەم برێ
ئەشڵێ ناتیقتخلص لە مەسلەکم لا ئەدا