زام
از کتاب:
فرمێسک و زەردەخەنە
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
1221 مشاهده
ئەو ئازار و غەم و زامەی کە لە دڵمایە بە باشی و شادی هەموو جیهانی ناگۆڕمەوە
زامی جەرگم هاتە خەندە پڕ بە زاری پێکەنی
هۆش و بیرم کەوتە هەڵپە بەرگی سستی داکەنی
پێت ئەڵێم جوانی فریشتە پڕ بە دڵ تۆم خۆش ئەوێ
پێم ئەڵێی: ویستن بەئێشە کێوی بێستون هەڵکەنی
سەرلەنوێ کەوتوومە ناڵە گیانەکەم ژینم ئەوێ
تۆش بەنازی پەنجەکانت وا خەریکی لێم سەنی
دڵ وەکو ساوا هەموو جار ئارەزووی یاری ئەکا
تۆ بە نادانی خەریکی هەردوو چاوی دەریەنی
من وەکو پەروانە دایم حەز بە بینینت ئەکەم
تۆ کە ئەستێرەی سیوەیلی خۆت ناخەیتە دیدەنی
بەم هەموو ژان و سزایەش کە ژیانم پڕ ئەکا
دڵ بەبێ تۆ.. وشک و چۆڵە تۆ گوڵزار و چیمەنی