ژینی دڵداری
از کتاب:
فرمێسک و زەردەخەنە
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
2 دقیقه
1822 مشاهده
ئەو ژیانەی کە حەزی لێ ئەکەی پێش ئەوەی پێی بگەی و...
ناڵەی پڕ داخی گێژاوی دەروونبە ماچی لێوت گشت بوو سەرنگوون
ئەشکی قەتیسماو
لە چاوی گەشا
وەک شەونمی چاو
لە کوڵمت پژا
***
وشەی شەرمنی لێوی ناسکتبووە مۆسیقا
دەنگی بەسۆزی ئەیوت: گیانەکەم
چرای کز بووی دڵ، بە تۆ هەڵکرا
بە تەنیا ماچێک دڵت کەوتە جۆش
لێویش پڕ بەناز ڕازی دڵداری
ئەخستە سەرکۆش
***
سروەکەی دەنگی قاقای پێکەنینبەرگی خەزانی فڕێ دا بەتین
گۆڕی بۆ بەرگی گوڵاڵەی هەردێ
شنە شنکەری شەماڵی وەردێ
***
بولبولی نەخشیندەم بە پێکەنین
ئەیوت: گوێ بگرن
دەستەی دڵداران
هەموو کات شاد بن
دوور بن لە گریان
***
بڕواننە گوڵ- هەڵاڵە و نەسرینگاڵتە بە کۆسپی سەختی ڕێگاکەن
بڵین: ژیانی دڵداری مانە
&ئارەزوو
ئەو ئارەزووەی ملی زۆری شکان و خوێنی زۆر گوڵی پژان
بە ماچی لێو و خەوی سەرکۆشی
شەربەتی شادی بە لێوان نۆشی
پەنجەکەی تاوان
پڕ ئازار و ژان
بە باڵای وەک کۆت
لە ناوقەد گیران
***
زیندەی ئارەزووشبەبێ لێپرسین
شەپۆلی بەتین
لای ئەدا بەرگی
پڕ ورشە و مەنگی
سەرئەنجام گشتی
سەربەرزی نەما
کەمێک ئارەزوو
وەکو خوێن ڕژا
***
ئەویان بۆ ساتێ خۆشی لە ژیانئەمی تریشیان بۆ دوو پاروو نان
بۆ ژیانی کوێرەوەری
دەربەدەری