ئەوەندەیان گوت باران نابارێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  960 مشاهده
ئەوەندەیان گوت باران نابارێ
تا دەرکی «کوندە» بەربوو بە جارێ
کاتێ کە «خەلە» لە «خەرمانا» بوو
فەقیر و هەژار لە فرمانا بوو
کوندەی سەرەوژێر کردیە ڕەهێڵە
چرا هەڵبڕە و خەرمان جێبێڵە!
پێیان ئەگوتین کە بێ ئیمانن
دەست لە کاری خوا مەدەن نایزانن
حیکایەتەکەی خدر و مووسایە
هەموو کاری خوا سڕێکی تیایە
خێر ئێمە ئەڵێین وا نەبێ وا بێ
بۆ ئەمەی کاری خۆمان ڕەوا بێ
دەهەڵجڕنگێن لەم کارانەدا
بارانە بڵێن، لەم بارانەدا
خۆ بڕووخێشمان هێشتا لە بیرە
بەسەر خۆمانا تەپی ئەم بیرە
نەمان ئەزانی کە بە بەردوخێ
بیری نەوتی کۆن وا زوو ناڕووخێ
ئێمە ئیمانمان ئەبێ بە خوا بێ
کە [بێ ئیمان] بین لای ئەومان نابێ
ئایینی ئیسلام چی لێ چاترە
ئەتەوێ پیاو بی دینت ڕاگرە