تا گوێت گران بێ باری خەم سووکە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1003 مشاهده
تا گوێت گران بێ باری خەم سووکە
چاو لە لووس ئەکەی قینت لە تووکە
پیرێژنی چەرخ بە نووکەنووکە
هەزار مێردی ناشت هێشتا هەر بووکە
هەزاری سوارە و ئێمە ئەیخوازین
بەو ڕەنگەیش هێشتا ئاواتەخوازین
ئەوەی بۆ ژنی بەدخوو بەخەمە
ناویان لێناوە بە «مامە حەمە»
ئەگەر خوا ئەمەی وا دانەنایە
ئەشیا هیچ کەسی تێدا نەمایە
خوا شەیتانێکی بۆ دروست کردین
ورد و درشتی لە خشتە بردین
ئەو کە باوکمانی وا هەڵفریواند
لەو شوێنە خۆشەی بە فێڵ دەرپەڕاند
ئێمە لە باوکمان دیارە زیاتر نین
ئەو پێغەمبەر بوو، خۆ ئێمە ئۆمین
مەگەر کەرەمی خوامان لە سەر بێ
کە تەفرەی شەیتان وا بە خەتەر بێ
ئەگینە کە ئەو لە ڕێمان لادا
هیوای لای خوامان ئەدا بە بادا
ئەم بەدکرداری و یەکتر کوشتنە
فیتی شەیتانە، کەوا دوژمنە