هەر کەس ئەبینی هەوڵی خۆیەتی

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  638 مشاهده
هەر کەس ئەبینی هەوڵی خۆیەتی
بۆ گیرفانی خۆی چڵوچۆیەتی
ئەم نەڕە نەڕە و ئەم سەرە و سەرە
«ماریقە» درۆزنەی نیشتمان پەروەرە
ئەگەر هەر «مەلێ» هەنجیر خۆر ئەبوو
هەنجیر بە کاڵی ئەبڕایەوە زوو
ئەوانەی کە وا سەرکەوتن تەواو
بە فیداکاریی لاوان هاتنە ناو
ناوی «شووتیەکە» ئەکەن بە سندان
توێکڵی ئەهاونە بەرپێی لاوەکان
«دڕک» لە پاڵووی ئێستری توڕ ئەنێ
سوارەکەی بگلێ ئەویش پێبکەنێ
«لیسی کوێری»یە کەوتۆتە ناومان
هەروا ئەکەوێ لە سەر و چاومان
بۆ هەموو کارێک غایە پێویستە
پیاوی بێ مەسلەک هەر نەنگەویستە
ئەوی ئەخوێنێ و ئەیهێنێتە کار
ئەلەکتریکە بۆ ڕووناکیی شار
هەندێکی وایش هەن چراوەکوژێنن
کەڵەکی «میری سوور» ئەڕووخێنن
ئەوانە ئەبێ «ئەشکێڵ» بکرێن
یا لە ناو گەلا دوورەوە خرێن