بە خۆوە نەدیوە کە گەییە پاڵتۆ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  827 مشاهده
بە خۆوە نەدیوە کە گەییە پاڵتۆ
خۆی بۆ هاوشانی ئەکوتێتە پاڵ تۆ
کەوڵی سمۆریان دایە کەرەوان
کەری پێش خۆی خست، کردیە سەر کۆپان
«گەدا» سەرکاریی ئەگەر پێ ببڕێ
پیاو ماقووڵ ئەشێ وەک کار سەر ببڕێ
هەر لە سەرەتای جیهان تا ئەمڕۆ
نادان بە کەیفە و دانا بە ڕۆ ڕۆ
هێشتا تێناگەن کە خواستی خوایە
بە خۆی بنازێ و دوایی لە دوایە
ئەبینی ئەوەی کە خاترجەمە
لە هیچ تێناگا بۆیە بێ غەمە
چرایە کەوا خوا هەڵی گیرساند
ئەوی فووی لێ کرد ڕیشی خۆی سووتاند
هەندێ ناسراون بە خەڵک ئەوەڕن
نانێ لە بەشەر بە شەڕ ئەپچڕن
گۆڕی ئەوانە بە «سەمەندۆک»ە
دەمیشیان بگری پڕ زگیان نۆکە
بە بای نۆک ئەتڕن ئەدەن لە پۆوە
پیسایی توولە ئەکەن بە بۆوە
نان ئەفڕێنن لە «مەردەلۆخە»
لەولاوە ژنیان ئەدەن بە «دۆخە»