ئەوی بە هێزی قۆڵی ئەنازێ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
835 مشاهده
ئەوی بە هێزی قۆڵی ئەنازێ
زوو پەکی ئەخا سەختی هەورازێ
ئەوی کە بە بێ شایی هەڵپەڕێ
وەک ئاشی بێ دان بۆ خۆی ئەگەڕێ
بەرداش بێ باراش پەکی ئەکەوێ
کاتێ کە سوا بیرازی ئەوێ
چەکوش لە گەلێ ئیشدا بە کارە
حوکمی بۆ کەللەی فیلی بێعارە
کەر کە وتت وۆش ئەو ڕائەوەستێ
نەوەستێ خێوی قاچی ئەبەستێ
جاران ئەچوونە سەیران ئەهلی شار
بۆ سەیر پاشایان ئەکرد بە گاسوار
ئێستا ئەو یاریە نەماوەتەوە
شایی و سەیرانمان بڕاوەتەوە
بابی بابیمان وا لە ناوایە
حیکمەتی تیایە ئەم کاری خوایە
ئەوی گلەیی لە بەختی خۆیە
پێی بڵێ دەوری کەوا بخۆیە
هەرزە چەنەیی کار ناباتە سەر
ئەبێ تەسلیم بین بە قەزاوقەدەر
بەڵام بۆ ئەوەی کە سەرەڕۆیە
کوتەک ئەزانێ قۆناغ لە کوێیە