لە ڕاستی خوا و خەڵک ڕاست و دڵپاک بە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  979 مشاهده
لە ڕاستی خوا و خەڵک ڕاست و دڵپاک بە
لە واتەی هەموو عالەم بێباک بە
تۆ کە ئایینی خوا ڕابەرت بێ
مەترسە ئەگەر قەستی سەرت بێ
ئومێدی دۆستی لە بەدخوو مەکە
ناگۆڕێ ئەگەر بیشچێتە مەکە
بۆ ئەو بەدبەختەی خوڵقی گۆڕاوە
خوێندن شووشەیە لێی بارکراوە
دەورێکە دەوران وا دەنوێنێ
ئیمان پشکۆیە دەست دەسووتێنێ
نیشان بەو نیشان بچۆ بۆ مزگەوت
چەند کەست بانگ کرد کەست شوێن نەکەوت
بەڵام بۆ شوێنێ کە پیشەی شەوە
تۆ دەریشیان کەی وان لە پێشەوە
هەنگوین شیفایە و ئارەق وەک زەهرە
کامیان کڕیاری زۆری لە دەورە؟!
خۆ هێجگار هەروا بە چاولێکەری
هەرچی ئەڕوانی داویەتە بەری
کەم کەس دەزانێ ڕێگای بۆ کوێیە
پێشینان ئەڵێن: سەیرە لە کۆیە
ناڵێن: حەیفە بۆ ئەم باڵا و بەژنە
ئەڵێن: مەرگ لەگەڵ ئاوەڵان جەژنە