دڵی وەک هوزاری حەزینی من شەو و ڕۆژ بە ئاهـ و ناڵەیە
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
958 مشاهده
دڵی وەک هوزاری حەزینی من شەو و ڕۆژ بە ئاهـ و ناڵەیە
بە ئومێدی چاوی مەستی تۆ، بەتەمای مەی و پیاڵەیە
لە غەم و فیراقی قامەتت، لە دوو چاوی پڕ لە خوێنی من
کە بەخوڕ هجووم ئەکا سروشک وەکوو ئاوی کانی نەواڵەیە
بە نیگاهـ و غەمزەیی دولبەرم کە ئەڵێی غەزاڵی خەواڵووە
سەبەب چییە بە ڕۆژ و شەو کە ڕەفیقی ئەو گەماڵەیە
مەهی ئەوجی ناز و نیعمەتە شەهی موڵکی عیزز و شەوکەتە
خەتی دەستی کاتبی قودرەتە، خەتی عاریزی قەباڵەیە
وەرە سەیری باخی ڕوومەتی، وەرە سەیری گوڵشەنی قودرەتی
قەد و قامەتی وەکوو نەیشەکەر، بە نازگی گوڵە ژالەیە
دڵی ئەحمەدتخلص و من بێ نیشان، سەر و ماڵی عالەمی ئینس و جان
بە فیدایی ئەو خەت و خاڵەیە، بە فیدایی ئەو خەت و خاڵەیە