هەر بڵێی ئەزم وا هەڵدەبەزم
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
875 مشاهده
هەر بڵێی ئەزم وا هەڵدەبەزم
هەموو شەوێکت نابێ بە بەزم
«پیروەیسی خلک» ئەیگوت سەردەمێ
مێ بووگە وە نێر، نێر بووگە وە مێ
خوا ژنی بە ژن درووست کردووە
ماڵ و زاووزێی پێ سپاردووە
موویان درێژە عەقلیان کورتە
ئیتر چیانە لەم جرت و فرتە؟!
ئەوەی لە کاری خوا ڕەخنە ئەگرێ
هەر دەردیسەری و شەڕی پێ ئەبڕێ
ئێمە هەر بەوە ماڵمان وێرانە
کلکی تەورەکە لقی خۆمانە
خۆشە ڕووبەڕوو دوژمنت دیار بێ
نەک بە دەستی خۆت پێت بریندار بێ
بۆ ئازادیی گەڵ مردن شایییە
لەگەڵ خۆ هەرچیت کرد خۆڕایییە
ئەمانەی خۆیان کردوە بە گەورە
دنیای دینارە تێکڕا بە دەورە
سا خوا لەمانەی گیانیان فیدا کرد
بەیداخی بەرزی گەلیان بەرپا کرد
هێندێکی وامان بۆ پێ بگەیەنێ
میللەت لە چنگی زۆردار دەربێنێ