ئەم چەرخە زۆرجار چەرخی ئەگۆڕێ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
846 مشاهده
ئەم چەرخە زۆرجار چەرخی ئەگۆڕێ
بە قوماربازی مەردی ئەدۆڕێ
بە جارێ زۆردار ئەخاتە مەیدان
پیاوی بەنامووس ئەکەنە گریان
پاروو لە دەمی هەژار ئەفڕێنن
ماڵی زۆر کەسی بێدەست ئەڕمێنن
هەر چیش کە لەوان کۆ ئەبێتەوە
سەروگوێلاکی خەڵک ئەکوتێتەوە
ئەوان زوڵم ئەکەن خوا فەقیر ئەگرێ
بە زوڵمی ئەوان نان و دۆ ئەبڕێ
نانمان ئەبێتە خەپلەی داڕوجان
نانەوا ئەبنە شیبری بێئامان
ئاگری تەندووریان وا لە پێش چاوە
جەهەنەمیان هیچ لە بیر نەماوە
نانێ کە هەژار بێ پێخۆر ئەیخوارد
پڕیە لە کەپەک، هەویرێکی سارد
بەلەدییە هات بە ئەهەمییەت
فڕنی داناوە کەوتۆتە هیممەت
لەگەڵ چاوێکیان لێ غافڵ کرا
بە کونەبانا گاجووت سەرخرا
بەم ڕەنگە پاشقول لە یەکتر ئەگرین
دیسان لە گەلێ وڵات چاکترین