تازە هەندێ فێڵ سەری هەڵداوە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  814 مشاهده
تازە هەندێ فێڵ سەری هەڵداوە
شەقی لە ئۆینی جانباز هەڵداوە
هیچ ئاگات لە خۆت نییە ئەتفرۆشێ
سەد جار نێریش بی ئەو هەر ئەتدۆشێ
ئەینێرنە حەج ئەڵێن: حاجییە
پڕ بن باخەڵی خاچە و خاچییە
وەجاخزادەیی باوی نەماوە
هەر جاخی تووتن برەوی ماوە
هەڵبەز و دابەز وا لە پێشەوە
گورزی خۆت بگرە تۆ لە پێشەوە
ئەگینە کە بۆی دەرچووی لە ناکا
لە ماڵی خۆیشتا کەس ڕووت تێ ناکا
قسوورت نەبێ «قسوور»ت نابێ
چل سوورت نەبێ جل سەوزت نابێ
دینارت نەبێ کارت دەرهەمە
لێرە هەر لیرە لابەری هەمە
قەڕنی قڕان بوو قڕانی هانی
چەند خۆش بوو دەورەی ساحێبقڕانی
هەتاکوو خۆزگە بخوازی بۆ پارە
ئۆخەی بۆ ناکەی خۆزگە بە پارە
هەر مەیلی خوایە کە وا دین ئارە
پشت لە قیبلەیە و ڕوو لە دینارە