خوا بۆ بنیادی دنیای بێ بنیاد

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  735 مشاهده
خوا بۆ بنیادی دنیای بێ بنیاد
چوار گەوهەری کرد بە مایەی ئیجاد
ئەم چوارە لەگەڵ یەکتر ناگونجێن
خوا خستوونیە یەک لە سروشتا جوێن
ئاگر و هەوا باوکی لای سەروون
خاک و ئاو پەستن دایکی بێ دەروون
شەیتان لە ئاگر دروست کرا بوو
بۆیە پیشەی ئەو شەڕ و هەرا بوو
ئادەم لە خاک بوو لە قینی شەیتان
خوا فریشتەی نارد بۆ کرنووش کێشان
شەیتان وتی: من قەدری ناگرم
ئەو قوڕەڕەشە و من لە ئاگرم
چوونکو بایی بوو تفی لێ کرا
لەو شوێنە بەرزە بە شەق دەرکرا
ئەمە دەرسێکە بۆ نەوعی بەشەر
پیاو کە بەرز فڕێ بۆی ئەبێ بە شەڕ
سەرەتات خاکە و دواڕۆژیشت خاک
کەواتە خاک بە، بە دڵێکی پاک
خاک بە، کە دەنکێ جۆیان تێ چەندی
بیاندەرەوە بە دە ئەوەندی
وەک ئاگر مەبە هەرچیت هاتە پێش
وای بسوتێنی بێتە خۆڵەمێش