بە خوا شیشەی دڵم دایم لە بادەی عیشقی تۆ کەیلە

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  845 مشاهده
بە خوا شیشەی دڵم دایم لە بادەی عیشقی تۆ کەیلە
لە داخی سەروی باڵات ئەشکی چاوم هەر وەکوو سەیلە
موحەققەق دڕک و داڵی دەشتی بەکراوا بە گوڵ نادەم
کە چونکە جێگەیی ناز و خەرامی حەزرەتی لەیلە
نیگار سالاری موڵکی نازکی و حوسنە لە عالەمدا
لە زومرەی ماهڕوویانا شوکر ئەو ماهە سەرخەیلە
ئیتر با قوڕبەسەر من دەستەئەژنۆ گۆشەگیری کەم
ئەڵێن یاری دڵ ئازارم لە حەق ئەم بەندە بێ مەیلە
لە سایەی تیغی ئەبرۆی تۆوە جێگەی جەننەتە ئەحمەدتخلص
ڕەقیبی سەگ سیفەت الحمد للهعربی مەسکەنی وەیلە