پارەی بەخشەندە و ئاوی ناو بێژنگ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
875 مشاهده
پارەی بەخشەندە و ئاوی ناو بێژنگ
وەک پشکۆیەکە بکرێتە ناو چنگ
چرووکیش دان و گیانی بکێشن
نەک دینارێکی لە دەست دەرکێشن
ئەم دوانە هەردووک خوایێک دایڕشتوون
لە مەبەستی خوا تێنەگەیشتوون
ئەگینە ئەوەی ئەیبەشێتەوە
زۆر جار بە برسی سەر ئەنێتەوە
ئەوەیش کەوا خوا پیشەی ڕژد ئەکا
لە ئێمە زیاتر حەز لە چشت ئەکا
بەلام لغاوی شەیتان کراوە
بۆ نەوسی خۆیشی بەشی بڕاوە
خۆیشی نایزانێ کە بە کێ ئەبڕێ
تا ئەمرێ و کفنی بە قەد ئەبڕێ
لووتی لە بەردی ئەلحەد بکەوێ
ئەوسا ئەزانێ بەر کێ ئەکەوێ
ئەگەر بە خەوی شەو بیزانیایە
کە ئەم چروکییە ئەوەی لە دوایە
هیچ نەبوایە خۆی تێری لێ ئەخوارد
بە مێردی تازەی ژنی نەئەسپازد
بەڵام بە من بێ ئەو چی لە دەس دێ
«نَحْنُ قَسَمْنَا»ی هێناوەتە جێ