پاروویە بخەرە دەم کە بۆت قووت بچێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  804 مشاهده
پاروویە بخەرە دەم کە بۆت قووت بچێ
نەک بە ژان لچت پێکا بلچێ
ئەوی پەلەپەل پاروو ئەفڕێنی
بۆی قووت ناچێ و خۆییە «تی» ئەفڕێنی
هەندێ ئەبینی «یابوو»ی خوراسان
وا ئەزانی بار ئەبا بە ئاسان
کاتێکت زانی لە ڕێدا وەستا
کابرای قەتارچیش قینی لێ هەستا
بە قەمچی کەوتە سەروگوێلاکی
وای لێ کرد سەگ چاو ببڕێتە لاکی
ئیشە ئاوێنەی ئینسانی بەکار
هەموو کاتێ جێی کار ناگرێ گوفتار
ئاگری درۆزن ساتێ ئەگڕێ
ئیش نەزان دوایی مووچەی ئەبڕێ
تۆ گوێ مەدەرە ئەوانەی ئەمڕۆ
خۆیان ئەژێنن بە هەڕۆ و مەڕۆ
یەکێکی ڕاست ڕەو، کە کەوتە ڕووی کار
ئەیانگڵێنێ، ئەکەونە هاوار
ئەوسا پەشیمان شاخی لێ ئەڕوێ
ڕێوی قومار باز پێستی ئەگروێ